خشتەی یارییەكانی خولی نایابی فۆكسی عێراق

خشتەی یارییەكانی خولی نایابی فۆكسی عێراق
وا بریارە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی فۆكسی عێراق ئەنجام بدرێت.
لە رۆژی دووشەممە تەنیا یەك یاری ئەنجام دەدرێت و رۆژی سێشەممە حەفت یاری ئەنجام دەدرێت و رۆژی چوارشەممە یەك یاری بەرێوە دەچێت، لە بەرانبەردا یەكێتی تۆپی پێی عێراق بریاری دا یاری نێوان هەردوو یانەی دهۆك و كارەبا ببێتە یارییەكی دواخراو بۆ ئەوەی هەل بدرێتە یانەی دهۆك بەمەبەستی پاشگەزبوونەوەی لە بریاری كشانەوەی لە خولی نایابی عێراق لە وەرزی ئەمساڵدا بدات.
خشتەی یارییەكان بەمشێوەیە
رۆژی دووشەممە
سەماوە - نەفت جنوب یاریگەی سەماوە
رۆژی سێشەممە
هەولێر - شورتە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری
نەفت - كەرخ یاریگەی نەفت
نەفتی میسان - نەفتی ناوەراست یاریگەی میمونە
زەورا - تەڵەبە یاریگەی سەناعە
حەدود - ئەمانە یاریگەی جویە
زاخۆ - سەناعە یاریگەی زاخۆی نێودەوڵەتی
كەربەلا - مینا یاریگەی كەربەلا
رۆژی چوارشەممە
نەجەف - جویە یاریگەی نەجەف
جێگەی باسە یارییەكان كاتژمێر 2ی پاش نیوەرە ئەنجام دەدرێت.
رێیبین رەمزی
Top