زێرەڤانی راهێنەرە نوێیەكی دەستنیشان كرد

زێرەڤانی راهێنەرە نوێیەكی دەستنیشان كرد
دەستەی كارگێری یانەی زێرەڤانی لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی راهێنەری یانەی زێرەڤانی سەلێمان رەمەزان-ی قبووڵ كرد، هەر لەم كۆبوونەوەیە گفتوگۆ لەسەر دەستنیشانكردنی راهێنەری نوێی درا، لە لێدوانێكی تایبەتدا قەیس خانی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی زێرەڤانی گوتی: بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەكە دوای گفتوگۆكردن بریاری دا غەزوان محەمەد وەكو راهێنەری نوێی یانەكە دەستنیشان بكات تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ و متمانەی بە راهێنەری گۆڵپارێزی مەعن جەمیل نوێكردووە.
لە دریژەی قسەكانیدا قەیس خانی گوتی: راهێنەری نوێی سەرپشكە لە هێنانی یاریدەدەری راهێنەر یاخود نەهێنانی لە هەمان كاتدا راهێنەر بریار دەدات ئاخۆ هیچ یاریزانێك دوور دەخاتەوە، یاخود متمانەی بە گشت یاریزانەكانی تیپەكە نوێدەكاتەوە.
جێگەی باسە ماڵپەری گوڵان وەرزش تاكە دەزگای راگەیاندن بوو، كە پێشبینی دەستنیشانكردنی غەزوان محەمەد یاریدەدەری پێشووی سەلێمان رەمەزانی كرد، كە ببێتە راهێنەر، كە نابراو شانبەشانی چوار راهێنەری تر پاڵێوراو بوون بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی زێرەڤانی.
رێبین رەمزی
Top