سەلێمان رەمەزان بووە چوارەم راهێنەری دوورخراوە لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان
بە پێی سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو لە یانەی زێرەڤانی، رۆژی شەممە دەستەی كارگێری یانەكە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دەدات بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر باروودۆخی تیپەكە، كە ئێستا هەرەشەی دابەزینی بۆ خولی پلە یەكەكانی كوردستان هەیە لە وەرزی داهاتوو، بە پێی سەرچاوەكە رەنگە لەم كۆبوونەوەیە بریاری دوورخستنەوەی راهێنەر سەلێمان رمەزان بدرێت لە پۆستی راهێنەرایەتی تیپەكە و دیاریكردنی راهێنەرێك لە شوێنی ناوبراو، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیە چەند هەواڵێكی نافەرمی باس لەوە دەكەن، كە ئەمشەو سەلێمان رەمەزان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە دەستەی كارگێری یانەی زێرەڤانی كردووە بۆ ئەوەی یانەكە پەسندی بكات.
لە لێدوانێكی تایبەتدا قەیس خانی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی زێرەڤانی سەبارەت بەباتە بۆچوونی خۆی هەبوو گوتی: ئەم هەواڵانە هیچیان فەرمی نینە، واتە نە سەلێمان رەمەزان بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش كردووە و نە دەستەی كارگێری یانەكە بەفەرمی بریاری دوورخستنەوەی راهێنەری ناوبراوی داوە.
بەڵام قەیس خانی تەئكیدی لەوە كردووە، كە شەممە كۆبوونەوەی دەستەی كارگێری یانەی زێرەڤانی ئەنجام دەدرێت بۆ تاوتێوكردنی باروودۆخی تیپەكە.
جێگەی باسە یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی سێ وەرزی رابردووی خولی نایابی كوردستانە و لە هەر سێ وەرز سەلێمان رمەزان راهێنەری یانەكە بوو.
رێبین رەمزیفۆتۆ: موراد بەزاز
