هەولێر بۆ یارییەكەی حەدود ئامادەیە
یارییەكە رۆژی پێنجشەممە كاتژمێر دوو-ی ئێوارە لە یاریگەی جەویە ئەنجام دەدرێت.
بۆ ئەم مەبستە دەستەی راهێنەرانی یانەی هەولێر بریاری دا 19 یاریزان یاوەری شاندەكە بێت، ئەوەیش هەریەكە لە (سەرهەنگ موحسین، دلێر حاتم، ئیڤان خالید، هەردی سیامند، نەدیم كەریم، كۆسرەت بایز، فەهد نازم، دیار رەحمان، نیاز محەمەد، میران خەسرەو، رێكار هاشم، بورهان جومعە، محەمەد خالید جفال، ئەحمەد عەبدولئەمیر، باسل مستەفا، فەرحان شوكر، بارزان شێرزاد، میلاد زانیدپور، سیروان خدر).
لەم یارییە هیچ یاریزانێكی بەهۆی پێكان یاخود وەرگرتنی كارتی رەنگا و رەنگ بێ بەش نابێت، دەستەی راهێنەرانی یانەكە بە باشی ئامادە باشیان بۆ ئەم یارییە كردووە، چونكە سێ خاڵی یارییەكە زۆر گرنگە بۆ شێرەكانی قەڵای زەرد بەمەبەستی نزیكبوونەوە لە پێشەنگی كۆمەڵەكە.
یانەی هەولێر لە كۆمەڵەی دووەم بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت و یانەی حەدود نۆیەم دێت بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ.
رێبین رەمزی
