سۆلاڤ شوینەگەرەوەی مەجید سەلام-ی دەستنیشان كرد

سۆلاڤ شوینەگەرەوەی مەجید سەلام-ی دەستنیشان كرد
دوای ئەوەی یانەی سۆلاف لە وەرزی ئەمسالی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان ئەنجامەكانی وەكو پێویست نەبوو، لە دواین یاری خۆی بەرانبەر یانەی برایەتی تووشی دۆران هات بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ.
بەفەرمی راهێنەری یانەكە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە دەستەی كارگێری یانەكە كرد ئەوانیش دەستلەكاركێشانەوەی ناوبراویان قبوول كرد.
یانەی سۆلاڤ بەفەرمی راهێنەر سەباح غەنی وەكو راهێنەری نوێی تیپی تۆپی پێی یانەكە دەستنیشان كرا.
یانەی سۆلاڤ لە كۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان یاری دەكات و لە پلەی شەشەمی كۆمەڵەكە دێت بە كۆكردنەوەی 2 خاڵ، لە 3 یاری تووشی دۆران هات و لە دوو یاری یەكسانبووە.
جێگەی باسە مەجید سێیەم راهێنەرە لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان لە كارەكەی لە دەست دەدات، دوای ئەوەی راهێنەری ئارارات سەمە جەوهەر دەستلەكاركێشاوە و راهێنەری یانەی شێروانە ئوسامە نوری بەهەمان شێوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: یوسف كەركووكی
Top