هەولێر بووە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە

هەولێر بووە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە
لە هۆڵی یانەی ئەكاد كۆتایی بە خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە هات، كاتێك لە یاری كۆتایی هەردوو یانەی هەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
لە یارییەكی جەماوەریدا یانەی هەولێر توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و یارییەكە بە ئەنجامی (3-0) گێم بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی كوردستان دوای چاوەروانی كردن زیاتر لە 7 ساڵ.
لە یاری پلەی سێیەم و چوارەمدا هەردوو یانەی ئەكاد و شەقلاوە رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییەدا یانەی ئەكاد توانی پلەی سێیەم بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی یارییەكەی بە ئەنجامی (3-0) گێم بباتەوە.
ریزبەندی كۆتایی خولەكە بەمشێوەیە بوو.
1-هەولێر
2- پێشمەرگەی سلێمانی
3- ئەكاد
4- شەقڵاوە
جێگەی باسە لەم خولە 12 یانە بەشداریان تیاییدا كردبوو و هەردوو یانەی نیشتمان و تەئاخی بۆ خولی پلە یەكی كوردستان دابەزین.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: ئومێد ئیبراهیم
Top