لە یارییەكی دۆستانەدا... گازی باكوور سەركەوتنی تۆمار كرد

لە یارییەكی دۆستانەدا... گازی باكوور سەركەوتنی تۆمار كرد
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی خولی پلە یەكی عێراق و كوردستاندا، ئەمرۆ یەكشەممە لە یارییەكی دۆستانەدا لە یاریگەی هەندرێن یانەی گازی باكوور میوانداری یانەی حەدود-ی كرد.
لەم یارییە یانەی گازی باكوور توانی سەركەوتن تۆمار بكات و بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ یارییەكە بباتەوە، تاكە گۆڵی یارییەكە لە رێگەی یاریزان ئومێد جیهاد لە خولەكی 77 تۆماری كرد.
یانەی گازی باكوور ئامادەكارییەكانی چركردیتەوە بە سەركردایەتی راهێنەری بەتوانا عەبدوڵڵا مەحمود بۆ هەردوو خولی پلە یەكی عێراق و كوردستان، ئامانجی سەركیان سەركەوتنە بۆ خولی نایابی كوردستان و عێراق لە وەرزی داهاتوو.
لە بەرانبەردا یانەی حەدود خۆی بۆ یارییەكی گرنگ بەرانبەر یانەی زاخۆ لە خولی نایابی عێراق ئامادە دەكات، كە رۆژی 21ی ئەم مانگە لە یاریگەی زاخۆی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top