هەولێر و شەقڵاوە هەنگاوێكیان بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە ماوە

هەولێر و شەقڵاوە هەنگاوێكیان بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە ماوە
لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی بالە، ئەمرۆ شەممە لە هەردوو هۆڵی شەهید فرانسۆ هەریری و یانەی ئەكاد یارییەكانی جەولەی سێیەم بەرێوەچوو، لە كۆمەلەی یەكەم هەردوو یانەی هەولێر و شەقڵاوە توانیان سەركەوتنی سێیەم تۆمار بكەن و خۆیان لە چوار گۆشەی زێرینی خولەكە نزیكردەوە، لە كۆمەڵەی دووەم پێشمەرگەی سلێمانی بەردەوامە لە سەركەوتنەكانی و تا رادەیەكی زۆر گەیشتنی بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێرینی مسۆگەر كردووە.
ئەنجامی یارییەكان بەمشێوەیە بوو:
كۆمەڵەی یەكەم
هەولێر - رانیە 3-0 گێم
شەقڵاوە - شۆریجە 3-0 گێم
هەڵەبجەی شەهید - نیشتمان 3-0 گێم
كۆمەڵەی دووەم
سۆلاف - هێرش 3-1 گێم
ئەکاد - پێشمەرگەی سلێمانی 0 - 3 گێم
بابەگوڕگوڕ - تەئاخی 3 - 0 گێم
وا بڕیارە رۆژی دووشەممە كۆتایی بە یارییەكانی كۆمەڵەكان بێت و لە هەر كۆمەڵێك دوو یانە بۆ چوار گۆشەی زێرین سەردەكەوێت.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: ئازاد چنارەنەیی
Top