وەلی كەریم بووە راهێنەری شێروانە
بەفەرمی وەلی كەریم ئەركی راهێنەرایەتی یانەی شێروانەی وەرگرت لە شوێنی ئوسامە نوری.
وەلی كەریم یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و راهێنەری یانەی هەڵەبجەی شەهید بوو.
یانەی شێروانە دوای رۆیشتنی چوار هەفتە لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بۆ تۆپی پێی تا ئێستا هیچ سەركەوتنێكی بە دەست نەهێناوە، لە سێ یاری تووشی یەكسانبووە و لە یارییەك تووشی دۆران هاتووە و خاوەنی سێ خاڵە.
رێبین رەمزی
