یاریزانان و راهێنەری یانەی هەولێر گلەیی لە یانەی کەرکووک دەکەن

یاریزانان و راهێنەری یانەی هەولێر گلەیی لە یانەی کەرکووک دەکەن
لە چوارچێوەی یاریەکانی هەفتەی چوارەمی قۆناغی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەمی خولی نایابی فاست لینکی کوردستان، لە یاریگەی کەرکووک هەردوو یانەی کەرکووک و هەولێر رووبەرووی یەکتربوونەوە، لەم یارییەدا هەردوو یانە بە ئەنجامی ۲-۲ یەکسانبوون، گۆلەکانی کەرکووک لە رێگەی یاریزانان محەمەد نەشوان و ئەلیاس نورەدین تۆمارکرا و گۆلەکانی هەولێر لە رێگەی یاریزانان باسل مستەفا و میران خەسرەو تۆمار کرا.
لەم یارییەدا یانەی هەولێر لە خولەکی ۱۳ گێمی یەکەم بە ۱٠ یاریزان یارییان کرد، دای وەرگرتنی یاریزان دڵدار خدر کارتی سووری راستەوخۆ و لە خولەکی ۹۲ یاریزانی کەرکووک محەمەد نەشوان بەهۆی وەرگرتنی دوو کارت زەرد لە یاریگا دوورخرایەوە.
لە دوای یارییەکە کۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ راهێنەری هەولێر یوسف کاکی و میران خەسرەو سازدرا.
لەم کۆنگرەیدا یوسف کاکێ گوتی: یاریزانانی یانەکەمان تووشی فشارێکی زۆر هات بەهۆی وەرگرتنی یاریزان دلدار خدر کارتی سوور و ئهەروەها یاریگا شیاوی یاریکردن نەبوو بە هیچ شێوەیەک، بەڵام بە ۱٠ یاریزان توانیمان دوو جار بگەرینەوە کەش و هەوای یارییەکە.
لە کۆتایی قسەکانیدا یوسف کاکێ گووتی: کاری من نییە یاریگا هەڵبەسەگێنم، ئەمە کاری سەرپەرشتیاری یارییەکەیە، کە بریاریدا یارییەکە ئەنجام بدرێت.
دواتر میران خەسرەو سەبارەت بە یارییەکە گووتی: پێش هەموو شتێک دەمەوەی گلەیی لە دەستەی کارگێری یانەی کەرکووک بکەم، وەکو یاریزانێک، کە یانەکەی خۆشدەوێت، ناکرێت بەمشێوەیە یاریگا تێکبدرێت و پر ئاو بکرێت، چونکە بەهیچ شێوەیەک ئەم یاریگایە شایستەی یاریکردن نەبوو، ئەگەر یاریگا گونجاو با، ئەنجامەکەش دەگۆردرا.
لە درێژەی قسەکانیدا میران خەسرەو گووتی: لە ئەنجامی یارییەکە رازین، چونکە تیپەکەمان لە باروودۆخێکی زەحمەت تێپەر بووین لەم یارییە.
جێگەی باسە هەردوو یانە بە کۆکدنەوەی ٥ خاڵ لە پلەی دووەم و سیێەمی کۆمەڵەی یەکەم دێن.
رێبین رەمزی
Top