كوردستان بەشداری لە پاڵەوانێتی كۆنیفا دەكات
پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردەن بۆ دەستنیشانكردنی دەستەی نوێی مەكتەبی تەنفیزی كۆنیفا و بە دەستهێنانی سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئەندامێتی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی كێشوری ئاسیا-ی یەكێتیەكە.
ئەمرۆ یەكشەممە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەستكەوتێكی تر بە دەستهێنا.
لە لێدوانێكی تایبەتدا سەفین كانەبی لە وڵاتی ئیتاڵیا گوتی: وا بڕیارە لە ساڵی 2016 پاڵەوانێتی كۆنیفا بۆ هەرێمە بێ وڵاتەكان لە هەرێمی ئەبخازیا لە وڵاتی رووسیا ئەنجام بدرێت، لەم پاڵەوانێتیە بەفەرمی هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری دەكات.
لە درێژەی قسەكانیدا سەفین كانەبی گوتی: توانیمان رەزامەندی وەربگرین لەسەر بەشداریكردنی چوار ناوبژیوانی كوردستان بۆ بەرێوەبردنی یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە، ئەمەش پاڵپشتێكی گەورەیە بۆ ناوبژیوانانی كوردستان.
لە كۆتایی قسەكانیدا سەفین كانەبی گوتی: تا ئێستا كاتی بەرێوەچوونی پاڵەوانێتیەكە دیار نییە، بەڵام 12 هەرێم رەزامەندی خۆیان نیشان داوە بۆ ئەوەی بەشداری تیاییدا بكەن.
بە پێی زانیارییەكان بەفەرمی ئەم 12 هەرێمە رەزامەندی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانێتی كۆنیفا بۆ تۆپی پێی لە هەرێمی ئەبغازیا لە وڵاتی رووسیا لە ساڵی 2016 بكەن.
( هەڵبژاردەی كوردستان، هەرێمی پادانیا (ئیتاڵیا)، دوورگەی پانجاب (پاكستان - هیند)، هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو ( كۆریای باكوور و باشوور)، هەڵبژاردەی دوورگەكانی جاگووس، هەڵبژاردەی نەتەوەی رۆمانی ئیتاڵی، هەرێمی سۆمیلاند، هەرێمی ساپمی، هەڵبژاردەی ئەرمینیای رۆژئاوا، هەرێمی ئەبخازیا ( رووسیا)، هەرێمی ریتیا، هەڵبژاردەی قوبرسی باكوور).
رێبین رەمزی
