پێنچشەممە پاڵەوانێتی تۆپی بالەی كوردستان دەست پێ دەكات

پێنچشەممە پاڵەوانێتی تۆپی بالەی كوردستان دەست پێ دەكات
وا بڕیارە ڕۆژی 14ـی ئەم مانگە یارییەكانی خولی تۆپی بالەی نایابەكانی كوردستان ئەنجام بدرێت، بە بەشداریكردنی (12) یانە.
یانە بەشداربووەكان بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش بوون، كەبەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم كە پێكهاتووە لە یانەكانی (هەولێر، نیشتمان، هەڵەبجە، شەقڵاوە، ڕانیە، شۆڕیجە).
كۆمەڵەی دووەمیش لە یانەكانی (پێشمەرگەی سلێمانی، سۆلاڤی نوێ، ئەكاد، بابەگوڕگوڕ، تەئاخی، هێرش) پێكهاتووە.
یارییەكانی هەر كۆمەڵەیەك بەشێوازی خول بە یەك قۆناغ ئەنجام دەدرێت و لە كۆتاییشدا لەهەر كۆمەڵەیەكدا دوو یانە بۆ قۆناغی كۆتایی سەردەكەوێت و لەوێدا یەكەمی كۆمەڵەی دووەم لەگەڵ دووەمی كۆمەڵەی یەكەم یاری دەكات و یەكەمی كۆمەڵەی یەكەمیش لەگەڵ دووەمی كۆمەڵەی دووەم یاری دەكات و براوەی هەردوو یاریش بۆ یاریی كۆتایی سەردەكەوێت، جگە لەمەیش هەردوو یانەی خاوەن دواپلەی ڕیزبەندی لەهەردوو كۆمەڵەدا بۆ ڕیزی یانە پلەیەكەكان دادەبەزن.
خشتە و كاتی یارییەكانیش بەمشێوەیە دەبێت كە ڕۆژانە (شەش) یاری لە هەردوو كۆمەڵەدا ئەنجام دەدرێت، یارییەكانی كۆمەڵەی یەكەم لە هۆڵی داخراوی فڕەنسۆ هەریری یانەی هەولێر و یارییەكانی كۆمەڵەی دووەمیش لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەكاد ـ عەنكاوە، یاریی یەكەم لە كاتژمێر (1:30) و یاریی دووەم لە كاتژمێر (3:00) و یاریی سێیەمیش كاتژمێر (4:30) دەبێت.
ئەمەش خشتەی تەواوی یارییەكانی خولەكە:
كۆمەڵەی یەكەم: 14/1/2016
(هەولێر ـ نیشتمان)،(هەڵەبجە ـ شەقڵاوە)،(ڕانیە × شۆڕیجە).
رۆژی 15/1/2016
(نیشتمان ـ شۆڕیجە)،(شەقڵاوە ـ ڕانیە)،(هەولێر ـ هەڵەبجە).
رۆژی 16/1/2016
(هەڵەبجە ـ نیشتمان)، (ڕانیە ـ هەولێر)، (شۆڕیجە ـ شەقڵاوە).
رۆژی 17/1/2016
(نیشتمان ـ شەقڵاوە)، (هەولێر ـ شۆڕیجە)، (هەڵەبجە ـ ڕانیە).
رۆژی 18/1/2016
(ڕانیە ـ نیشتمان)، (شۆڕیجە ـ هەڵەبجە)،(شەقڵاوە × هەولێر).
كۆمەڵەی دووەم: 14/1/2016
(پێشمەرگەی سلێمانی ـ سۆلاڤی نوێ)، (هێرش ـ تەئاخی)، (ئەكاد ـ بابەگوڕگوڕ).
رۆژی 15/1/2016
(سۆلاڤی نوێ - بابەگوڕگوڕ)، (تەئاخی - ئەكاد)،
(پێشمەرگەی سلێمانی -هێرش).
رۆژی 16/1/2016
(هێرش ـ سۆرلاڤی نوێ)، (ئەكاد ـ پێشمەرگەی سلێمانی)، (بابەگوڕگوڕ ـ تەئاخی).
رۆژی 17/1/2016
(سۆلاڤی نوێ ـ تەئاخی)، (پێشمەرگەی سلێمانی ـ بابەگوڕگوڕ)، (هێرش ـ ئەكاد).
رۆژی 18/1/2016
(ئەكاد ـ سۆلاڤی نوێ)، (بابەگوڕگوڕ ـ هێرش)،(تەئاخی ـ پێشمەرگەی سلێمانی).
رێبین رەمزی
Top