كوردێك بووە ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی كۆنیفا
لە لێدوانێكی تایبەتدا لە وڵاتی ئیتاڵیا سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان گوتی: دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردەكان، خۆم بۆ ئەندامیتی مەكتەبی تەنفیزی كۆنیفا هەڵبژارد.
لە هەلّبژاردنەكە سەركەوتوو بووم و بەفەرمی بوومە ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی كۆنیفا و لە هەمان كاتدا بووە بەرپرسی كیشوەری ئاسیا بۆ هەرێمەی بێ وڵاتەكان.
لە درێژەی قسەكانیدا سەفین كانەبی گووتی: كۆبوونەوەكان بەردەوامە و باس لە كار و چاڵاكییەكان دەكرێت، بەتایبەتی لە ساڵی 2016.
جێگەی باسە كۆنیفا یەكێتییەكی تایبەتە بە تۆپی پێی بۆ هەرێمە بێ وڵاتەكان و ساڵانە پاڵەوانێتی ئەنجام دەدات.
رێبین رەمزی
