زاخۆ ئۆردوگای مەشقی لە هەولێر دەكاتەوە
لە لێدوانێكیدا تەها حەكیم بەرێوەبەری تیپی یانەی زاخۆ گوتی: دوای ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستەمان لەگەڵ راهێنەری رۆمانی ئیوان مارین و ستافەكەی مۆركرد بۆ خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی داهاتووی خولی نایابی عێراق، ئۆردوگایەكی مەشقی لە شاری هەولێر ئەنجام دەدین.
لە درێژەی قسەكانیدا تەها گووتی: لەم ئۆردوگا مەشقیە دوو یاری دۆستانە ئەنجامە دەدین، رۆژی دووشەممە بەرانبەر یانەی هەولێر لە یاریگەی شەهید فرانسۆ هەریری و رۆژی پێنجشەممە بەرانبەر یانەی گازی باكوور لە یاریگەی بروسك.
جێگەی باسە یانەی زاخۆ لە رۆژی 21ی ئەم مانگە رووبەرووی یانەی حەدود دەبێتەوە لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی.
رێبین رەمزی
