دهۆك لە یاری كۆتایی جامی عێراق نزیكە
لەم یارییەدا یانەی دهۆك ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی سەركەوتنێكی گەورە تۆمار بكات و بە ئەنجامی (4-1) گۆڵ لە یانەی قوە جویە بباتەوە و تا رادەیەك لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە نزیكە.
لە خولەكی 4 یاریزان ئەحمەد ئیبراهیم گۆڵی یەكەم بۆ تیپەكەی تۆمار كرد، بەڵام یاریزانی یانەی قوەی جویە محەمەد حەسەن لە خولەكی 15 گۆڵی بەرانبەری تۆمار كرد، بەڵام یاریزانی پیشەگەری سوری ئەحمەد دۆنی گۆڵی دووەمی تۆمار كرد گێمی یەكەمی یارییەكە بەم ئەنجامە تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەكە و لە خولەكی لە 70 یاریزان خالید موشیر بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد و لە خولەمی 85 یاریزان ئەحمەد مامون گۆڵی چوارەمی تۆمار كرد و یارییەكە بەم ئەنجامە كۆتایی هات.
لە دووەم یاری هەمان قۆناغدا یانەی زەورا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی سەركەوتنێكی گرنگی تۆمار كرد و بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ لە یانەی نەفتی جنوبی بردەوە، گۆڵەكانی یانەی زەورا لە رێگەی یاریزانان لوئەی سەڵاح و حوسێن عەلی تۆمار كرا.
جێگەی باسە پاڵەوانی جامی عێراق لە وەرزی داهاتوو بەشداری لە جامی یەكێتی ئاسیا دەكات.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: قەیس وەیس
