سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پشتگیری لە ناوبژیوانان دەکات

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پشتگیری لە ناوبژیوانان دەکات
دوای ئەوەی لە یارییەکەی پێشمەرگەی هەولێر و برایەتی لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی نایابی فاست لینکی کوردستان، لە لایەن راهێنەری گۆلپارێزی پێشمەرگەی هەولێر عەبدولخالق مەحموود کارێکی نەخوازراو بەرانبەر ناوبژیوانی یارییەکە روویدا.
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە وڵاتی ئیتاڵیایە پەیامێکی ئاراستەی ناوبژیوانی یارییەکە و سەرجەم ناوبژیوانانی کوردستان کرد و گووتی:جێگەی داخە ئەم رووداوا نەخوازراوەی ئەمرۆ، کە لە یارییەکەی پێشمەرگەی هەولێر و برایەتی روویدا، کە بووە جێگەی دلگرانی بۆمان، بۆیە داوا لە ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەم، کە رێگر بن لەبەردەم دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە کارانە و ناکرێت کارێکی لەم جۆرە بە ئاسانی تێپەر بێت.
لە درێژەی قسەکانیدا سەفین کانەبی گووتی: پالپشتی و پشتگیری خۆم بۆ سەرجەم ناوبژیوانانی کوردستان دووپات دەکەمەوە، بەڵێن دەدەم هەر یانەیەک یاخود هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێک بێت، ئەم جۆرە کارانە ئەنجام بدات دەبێت رووبەرووی سزای توند بێتەوجێگەی باسە سەفین کانەبی ئێستا لە وڵاتی ئیتاڵیایە بۆ بەشداری کدن لە کۆبوونەوەکانی کۆنیفا.
رێبین رەمزی
Top