لە یارییەكی دۆستانەدا هەولێر سەركەوتنێكی بە دەستهێنا

لە یارییەكی دۆستانەدا هەولێر سەركەوتنێكی بە دەستهێنا
رۆژی چوارشەممە لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر، یارییەكی دۆستانە لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و ئەكاد لە تۆپی بالە ئەنجامدرا، بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ خولی نایابی كوردستان و خولی عێراق.
لەم یارییەدا یانەی هەولێر توانی یارییەكە بە ئەنجامی (3-2) گێم سەركەوتن تۆمار بكات.
لەم یارییەدا هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و راهێنەری هەردوو یانە خاڵی لاوازی تیپەكەیان بەدی كرد بەمەبەستی چارەسەركردنیان لە یارییەكانی داهاتوو.
رێبین رەمزی
Top