ستافی راهێنەری رۆمانیەكەی زاخۆ گەیشتە هەولێر

ستافی راهێنەری رۆمانیەكەی زاخۆ گەیشتە هەولێر
ئەمرۆ چوارشەممە لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ستافی راهێنەرانی رۆمانی ئیوان مارین گەیشتە هەولێر پایتەخت بەمەبەستی پەیوەندی كردن بە یانەی زاخۆ.
ستافی دەستەی راهێنەری رۆمانی ئیوان مارین پێكهاتووە لە جیكا میهالی وەكو یاریدەدەری راهێنەر و جۆرجی تیمیش وەكو راهێنەری لێهاتووی جەستەیی.
هەرچەندە تا ئێستا یانەی زاخۆ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ راهێنەر ئیوان مارین مۆرنەكردووە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستەكە مۆربكرێت.
لە لایەكی ترەوە چاوەڕوان دەكرێت یانەی زاخۆ ئەحمەد جاسم وەكو راهێنەری كۆلپاریچز دەستنیشان بكات و ساڵح جەبەر وەكو وەرگێر بگرێتەوە نێو ستافی راهێنەرانی یانەی زاخۆ.
رێبین رەمزی
Top