دهۆک گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێک مۆرکرد
راکان عەبدولقادر چەندین وەرزە لە ریزی یانەی زێرەڤانی یاری دەکات، بەهۆی تەواونەکردنی رێکارە یاساییەکان، لە وەرزی ئەمساڵدا نەیتوانی لەگەڵ یانەکەی بەشداری خولی نایابی فاست لینکی کوردستان بکات.
چوونی ئەم یاریزانە بۆ یانەی دهۆک بە پێی گرێبەستەکە، تەنیا مووچەی مانگانەیە.
تا ئێستا دیار نییە، کە یەکێتی تۆپی پێی عێراق رێگە بەم یاریزانە دەدات لەگەڵ یانەی دهۆک لە خولی عێراق و جامی عێراق بەشداری بکات، چونکە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان داخراوە.
رێبین رەمزی
