فەرحان شکور لە خولی کوردستان یاری دەکات
لە لێدوانێکی دا یوسف کاکی راهێنەری یانەی هەولێر گووتی: بڕیار بوو فەرحان شکور لە یارییەکانی هەفتەی رابردوو لەگەل تیپەکە بەشداری بکات، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی لە رووی جەستەیەوە لە یارییەکەی بەرانبەر هەندرێن بەشداری نەکرد.
لە درێژی قسەکانیدا یوسف کاکێ گووتی: دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و بەشداریکردنی لە مەشقەکانی تیپ لە رۆژانی رابردوو، بەفەرمی فەرحان شکور دەتوانی لەگەڵ تیپەکە بەشداری لە یارییەکەی هەولێرو زێرەڤانی بکات و درێسی ژمارە ٤٥ لەبەر دەکات.
جێگەی باسە یانەی هەولێر لە یاری یەکەمی لە خولی نایابی فاست لینکی کوردستان بەرانبەر یانەی هەندرێن یەکسانبوو بە ئەنجامی گۆلێک بۆ هەردوو لا.
رێبین رەمزی
