زاخۆ گرێبەستەی راهێنەرە رۆمانییەکەی هەلوەشاندەوە

زاخۆ گرێبەستەی راهێنەرە رۆمانییەکەی هەلوەشاندەوە
بەشێوەیەکی چاوەروانەکراودا یانەی زاخۆ بەفەرمی دەستبەرداری راهێنەری رۆمانی ستان ئیلیا بوو.
بەپیی لێدوانێکیدا سکرتێری یانەی زاخۆ خەلیل ئەحمەد بۆ دەزگا راگەیاندنەکان ئەم هەوالەی پشتراستکردووە و گوتی: بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە خولی فۆکسی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی و بەدەستهێنانی پلەی پێنجەم لە کۆمەلەی خۆیدا، هۆکاری سەرەکی بڕیاری دەستەی کارگێری یانەی زاخۆ بوو.
لە دەرێژیەی قسەکانیدا خەلیل ئەحمەد گووتی: لەم دوو رۆژدا شوێنگرەوەی راهێنەرە رۆمانییەکە ئاشکرا دەکەین، کە پێنج راهێنەر بۆ ئەم پۆستە پالێوراون و هەر پێنچ راهێنەرەکە عێراق-ین.
بەپیی سەرچاوەکان هەردوو راهێنەر حەکیم شاکر و عەلی وەهاب پالێوراوی سەرکین بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ.
جێگەی باسە تا ئیستا دیار نییە ئەم بڕیارە ستافی دەستەی راهێنەران دەگرێتەوە یاخود نا.
رێبین رەمزی
فۆتۆ:فەیسەل عەرەب
Top