لە یارییەکی دواخراودا ئەمڕۆ ھەولێرو جەوییە لە یارییەکی بەھێزدا بەیەک دەگەن
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە یارییەکی دواخراوی خولەکە بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە سەر یاریگای نێودەوڵەتی شەھید فەرەنسۆ ھەریریدا لەکاتژمێر ٢ی دوای نیوەرۆ لە یارییەکی بەھێز و گرنگدا ھەردوو تیپی ھەولێرو جەوییە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئامانجی بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە و گەیشتن بە ریزبەندی پێشەوەی تیپەکان، ھەولێرییەکان بە پشتی ھاندەران و یاریگاو دەستەی ڕاھێنەرانیان پلانی تۆکمەیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی سەرکەوتن لەسەر دەستی یاریزانانی جەوییە بەدەست بھێنین و خۆیان بگەینە پێشەنگی یانەکان ، ھەرچەندە ھەولێر لە دواین یاری خۆیدا بە ئاستێکی بەرز لە تیپی مینای پێشەنگی یانەکانی برۆدتەوە و یانە جەوییەش بەھەمان شێوەیە سەرکەوتنی تۆمارکردوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم یارییە بە یەکێک لە یارییە ھەرە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە بێت چونکە ھەردووتیپ ڕکابەری یەکترن لە بەدەستھێنانی خاڵ و سەرکەوتنی ھەریەکێک لە تیپەکان لەم یارییە پێشەنگی یانەکانی بۆ مسۆگەر دەکات، یاریزانانی جەوییەش بە تیپێکی تۆکمەوە ھاتونەتە ھەولێر بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە و سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن ، ھەرچەندە ئەوەش دەزانن لە ئەرکێکی زەحمەتدادەبن، لە بارەی ئامادەکارییەکانی یانەی ھەولێریش کاوە ئیبراھیم ڕاھێنەری گۆڵپارێزی یانەی وەرزشی ھەولێر بۆ سایتی گوڵان گوتی: ئامادەکاری باشمان کردوە بۆ ئەوەی بتوانین بەسەر تیپی جەوییە سەربکەوین و سێ خاڵی تر بەدەست بھێنین،سەرکەوتن لەم یارییەش بۆ ئێمە گرنگی خۆی دەبێت بۆ ئەوەی درێژە پێدەری سەرکەوتنەکانمان بین یانەی جەوییەش تیپێکی بەھێزە ، یارییەکەش لە یاریگای خۆمانەو لەبەردەم ھاندەرانی تیپەکە یارییەکەمان ئەنجام دەدەین بۆ بۆیە سەرکەوتن لەم یارییە زیاتر لە پێشەنگمان نزیک دەکاتەوە، بۆ ئەم یارییەش لە تواناکانی ھەریەک لە یاریزانان رێکار ھاشم و بورھاد نادیم بێبەشین بەھۆی پێکانەوە جگە لە یاریزان بارزان شێرزادیش کە ئەویش بەھۆی بوونی ٣ ئیزارەوە ناتوانی لەگەڵمان بەشدار بێت، بۆیە بۆ شوێنی ئەوان یاریزانی ترمان ئامادەیە.
١-مینا٢٠خاڵ
٢-جەوییە١٩خاڵ
٣-نەجەف ١٩خاڵ
٤-ھەولێر١٧خاڵ
