هەولێر ئامادەیە بۆ قۆناغی دووەمی خولی عێراق
یانەی هەولێر چەند یارییەكی دۆستانەی لەگەڵ یانەكان ئەنجامدا بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی قۆناغی داهاتووی خولی نایابی عێراق.
یارییەكی دۆستانەی لەگەڵ یانەی دهۆك ئەنجامدا و توانی یارییەكە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ بباتەوە، گۆڵەكانیش لە رێگەی یاریزانان (باسل مستەفا) دوو گۆڵ تۆمار كرا پاشان یارییەكی تری بەرانبەر یانەی نەفتی ناوەڕاست ئەنجام دا و توانی ئەم یارییەش بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ بباتەوە و گۆڵەكانیش لە رێگەی یاریزانان هەردی سیامند و نیاز محەمەد تۆمار كرا پاشان سێیەم یاری دۆستانەی خۆی بەرانبەر یانەی نەفتی ناوەڕاست ئەنجامدا لەم یارییە هەردوو یانە بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ یەكسانبوون و تاكە گۆڵی هەولێر لە رێگەی یاریزان ئەحمەد عەبدولئەمیر تۆمار كرا.
لەگەڵ كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی خولی عێراق، یانەی هەولێر دەستبەرداربوونی خۆی لەگەڵ هەردوو یاریزانی پیشەگەری سوری محەمەد عەدنان شەریفە، گەرایەوە یانەی جەیش و ئیڤواری ئەلێكس ئاگۆی، كە چووە یانەی گازی باكوور راگەیاند و هەروەها بڕیاری دا هەر سێ یاریزان نیاز مەغدید و فەرمان ئیسماعیل و ساڵح محەمەد پەیوەندی بە تیپی دووەمی یانەكە بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چانسی یاریكردن و بە رەزامەندی هەردوو لا گرێبەستی یاریزان كامەران عەلی هەڵوەشایەوە بە رێكەوتن.
لە بەرانبەردا یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی شورتە ئەحمەد عەبدولئەمیر و یاریزانی یانەی زاخۆ فەرحان شوكر و یاریزانی تازەپێگەیشتووی هەولێر ئەحمەد سەرتیپ مۆركرد.
وا بڕیارە یانەی هەولێر رۆژی سێشەممە 8ی ئەم مانگە لە یاریگەی یانەی قوە جویە رووبەرووی یانەی قوە جویە ببێتە لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی نۆیەم و كۆتایی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی عێراق كۆمەڵەی یەكەم.
رێبین رەمزی
