یانەكانی كوردستان خۆیان بۆ خولەكانی عێراق و كوردستان ئامادە دەكەن

یانەكانی كوردستان خۆیان بۆ خولەكانی عێراق و كوردستان ئامادە دەكەن
بەمەبەستی خۆئامادەكردنیان بۆ خولەكانی كوردستان و عێراق یانە كوردستانیەكان چەندین یاری دۆستانەیان ئەنجامداوە.
یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی خۆی میوانداری یانەی دهۆك-ی كرد، لەم یارییەدا یانەی هەولێر توانی یارییەكە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ بباتەوە هەردوو گۆڵ یارییەكە لە رێگەی یاریزان باسل مستەفا تۆمار كرد و تاكە گۆڵی یانەی دهۆك لە رێگەی یاریزان خالید موسا تۆمار كرا.
لە بەمەبەستی خۆئامادەكردنیان وا بڕیارە یانەی هەولێر دوو یاری دۆستانەی تر ئەنجام بدات، كاتێك رۆژی دووشەممە لە نێو یاریگەی خۆی میوانداری یانەی نەفتی ناوەڕاست پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە بكات و هەروەها رۆژی چوارشەممە بەهەمان شێوە میوانداری یانەی نەفتی ناوەڕاست دەكات هەردوو یارییەكە كاتژمێر 2ی ئێوارە لە یاریگەی شەهید فرانسۆ هەریری ئەنجام دەدرێت.
یانەی دهۆك بەهەمان شێوە خۆی بۆ یارییەكانی خولی عێراق ئامادە دەكات و رۆژی یەكشەممە لە نێو یاریگەی خۆی میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەكات.
یانەی دهۆك-ی بەشداربوو لە خولی كوردستان لە یارییەكی دۆستانە میوانداری یانەی گارەی كرد و یارییەكەی بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ بردەوە، هەر لە درێژەی ئامادەكارییەكاندا یانەی نەورۆز توانی بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ لە یانەی گازی باكوور بباتەوە.
رێبین رەمزی
Top