كچانی زێرەڤانی بەردەوامن لە كۆنترۆلكردنی خولی كوردستان

كچانی زێرەڤانی بەردەوامن لە كۆنترۆلكردنی خولی كوردستان
رۆژی هەینی لە هۆڵی داخراوی شەهید فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆری هاندەران یاری كۆتایی خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ فۆتسال لەسەر ئاستی كچان لە نێوان هەردوو یانەی كچانی زێرەڤانی و ئەفرۆدێت بەرێوەچوو.
لەم یارییەدا كچانی زێرەڤانی توانی یارییەكە بە ئەنجامی ( 8-6) یارییەكە بباتەوە بۆ سێیەم جار لەسەر یەكدی ببێتە پاڵەوانی خولەكە.
گۆڵەكانی كچانی زێرەڤانی لە رێگەی یاریزانان سیپەل شوكر (4) گۆڵ و لاڤان محەمەد (3) گۆڵ و ئەتا داوود تۆمار كرا و گۆڵەكانی ئەفرۆدێت لە رێگە یاریزانان هێدی خان محەمەد (3) گۆڵ و سەمیرە رەئوف و حەلیمە جەلیل تۆمار كرا.
دوای تەواوبوونی یارییەكە مەراسیمی بەرێوەچوونی دابەشكردنی خەڵاتەكان ئەنجامدرا، كە تیاییدا كچە یاریزانی یانەی زێرەڤانی سیپەل شوكر بە تۆمار كردنی 33 گۆڵ بووە گۆڵكاری خولەكە.
رێبین رەمزی
Top