ریال مەدرید بەمەرج دەست بەرداری ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی دەبێت

ریال مەدرید  بەمەرج دەست بەرداری ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی دەبێت
ئاژانسەكانی هەواڵی وەرزشی بەریتانیا دووپاتیانكردەوە كارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەسەرۆكایەتی فلۆرینتیۆ پێرێز لاری نیە لەفرۆشتنی ئەستێرەی یەكەمی یانەكە و گۆڵكاری مێژوویی تیپەكە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو. بەپێی ڕاپۆرتەكە كارگێڕی یانەی ریال مەدرید خۆشحاڵبوون بەبیرۆكەی فرۆشتنی رۆناڵدۆ، بەڵام تاكە مەرجیان پێدانی بڕی 80 ملیۆن پاوەندە كە ئەو كات لەیانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەو بڕە پارەیە كڕیان. هەروەها ڕۆژنامەكانی بەریتانیا روونیانكردۆتەوە دەستەی كارگێری یانەی شاهانە دركیان بەوەكردوە و باش دەزانن كە رۆناڵدۆ كۆشش دەكات بۆ جێهێشتنی یانەكە و بۆ ئەم مەبەستەش یانەكە دەیەوێت گشت هەوڵێكی بخاتە گەر بۆ سوود وەرگرتن لە بۆندی فرۆشتنی ئەو یاریزانە بەتایبەت كاتێ دەبینی چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپا وەك مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئارەزووی ئەنجامدانی گرێبەستیان لەگەڵ ئەو یاریزانە هەیە. جێی ئاماژەیە لەم ماوانەی دواییدا رۆناڵدۆ بۆتە جێی مشتومڕێكی زۆر بەتایبەت دوای ئەو قسەكردنە نهێنیەی لەگەڵ بەڕێوەبەری هونەری تیپی پارس سان جێرمان لۆران بلان ئەنجامیدا و هەمیشە لەلێدوانەكانیشی خۆشەویستی خۆی بۆ یانە ئینگلیزیەكە دەردەبڕی.
Top