دهۆك گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی لاو مۆركرد

دهۆك گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی لاو مۆركرد
هەرچەندە یارییەكانی خولی لاوانی كوردستان بۆ وەرزی ئەمساڵ تەواو نەبووە، بەڵام یانەی دهۆك بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی پێشمەرگەی هەولێر عەبدولكەریم سائیر مۆركرد.
ئەم گرێبەستە لەسەر داوای راهێنەر نوێیەكی یانەی دهۆك ئاشتی مستەفا بوو.
عەبدولكەریم سائیر ئاستێكی بەرزی لەگەڵ تیپی لاوانی پێشمەرگەی هەولێر پێشكەش كرد بووە جێگەی سەرنجی زۆربەی یانەكان.
جێگەی باسە ئەم یاریزانە خەڵكی سەعدییە سەر بە خانقینە.
چاوەڕوان دەكرێت لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق و جامی عێراق لەگەڵ یانەی دهۆك بەشداری بكات.
رێبین رەمزی
Top