قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی بالە تەواو بوو

قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی بالە تەواو بوو
رۆژی سێشەممە لە شاری بەغداد كۆتایی بە یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی بالە هات، كە تیاییدا شەش یانە بەشداری تیاییدا كردووە و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی تاكە نوێنەری كوردستانە لەم پاڵەوانێتیەدا.
تا ئێستا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە پلەی چوارەم-ی خولەكە دێت دوای تەواوبوونی دوو قۆناغ و هیوایەكی بەهێزی هەیە، كە لەگەڵ تەواوبوونی هەر شەش قۆناغی خولی بژاردەی عێراق پلەی سێیەم بە دەستبهێنێت.
ئەنجامی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە قۆناغی دووەم بەمشێوەیە بوو:
پێشمەرگەی سلێمانی - قوە جویە 3-0 گێم
پێشمەرگەی سلێمانی - سەناعە 3-0 گێم
پێشمەرگەی سلێمانی - گازی باشوور 2-3گێم
پێشمەرگەی سلێمانی - بەحری 0-3گێم
پێشمەرگەی سلێمانی - شورتە 0-3 گێم
لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغی دووەم، ریزبەندی یانەكان بەمشێوەیە:
1- یانەی بەحری 29 خاڵ
2- یانەی شورتە 23 خاڵ
3- یانەی گازی باشوور 19 خاڵ
4- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 12 خاڵ
5- یانەی قوە جویە 7 خاڵ
6- یانەی سەناعە سفر خاڵ.
جێگەی باسە خولی ئەم وەرزی بژاردەی عێراق بە شەش قۆناغی بەرێوە دەچێت.
رێبین رەمزی
Top