دوێنی سێشەممە لە یاریگاكانی عێراق كۆتایی بە یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی عێراق هات، كە تیاییدا یانەی دهۆك بە شایستەوە توانی سەركەوێت بۆ قۆناغی 8 پاش سەركەوتنی لە یانەی نەفت بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ و یانەی كەرخ بەردەوامە لە ئەنجامە چاوەڕوانەكراوەكانی دوای ئەوەی توانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی عێراق یانەی نەفتی ناوەڕاست بباتەوە بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ و یانەی قوە جویە سەركەوتنێكی ئاسانی بەرانبەر یانەی جەیش بە دەستهێنا بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ و یانەی خەتوت، كە لە پلە یەكی عێراق یاری دەكات توانی خۆی بگەێنیتە قۆناغی 8 پاش سەركەوتنی بەسەر یانەی كەربەلا بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ.
خشتەی یارییەكانی قۆناغی هەشت بەمشێوەیە:
حوسێن - زەورا
ئەمانە بەغداد - نەفتی جنوب
قوە جویە - كەرخ
دهۆك - خەتوت
تا ئێستا كات و شوێن و چۆنیەتی بەرێوەچوونی یارییەكانی ئەم قۆناغە دیاری نەكراوە، بەڵام بەفەرمی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا، كە پاڵەوانی جامی عێراق بەشداری لە جامی یەكێتی ئاسیا دەكات لە ساڵی داهاتوو.
رێبین رەمزی