ئەنجامی یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی عێراق
یانەی زەورا توانی سەركەوتنێكی گەورە تۆمار بكات و بە ئەنجامی (4-0) گۆڵ لە یانەی دیالی بباتەوە، گۆڵەكانی یانەی زەورا لە رێگەی یاریزانان لوی سەڵاح 3 گۆڵ و حاتم زێدان تۆمار كرا.
لە یارییەكی تردا یانەی نەفتی جنوب توانی لە یانەی سەماوە بباتەوە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ.
و یانەی حوسێن بەردەوامە لە ئەنجامە باشەكانی و بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ لە یانەی بەلەد بباتەوە و یانەی ئەمانە بەغداد بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ لە یانەی صحە بباتەوە.
وا بڕیارە سبەی سێشەممە یارییەكانی قۆناغی 16 كۆتایی بێت بە ئەنجامدانی چوار یاری بەمشێوەیە:
قوە جویە - جیش
نەفتی ناوەڕاست - كەرخ
دهۆك - نەفت
كەربەلا - خەتوت
یارییەكانیش كاتژمێر 1:30 خولەك بەرێوە دەچێت.
رێبین رەمزی
