لەگەڵ راوستانی یارییەكانی خولی نایابی عێراق بەهۆی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018، یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەرگای گواستنەوەی زستانەی خولی عێراق كردووە، لەگەڵ كردنەوەی دەرگای گواستنەوە یانەكان لەسەرەتا دەستبەرداری چەند یاریزانێك بوون و ئێستا لە هەوڵی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێن.یانەی زاخۆ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پێشووی یانیە شورتە و هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق عەلی حوسێن مۆركرد بۆ ئەوەی لە قۆناغی دووەمی خولەكە لە ریزی ئەم یانەیە یاری بكات، عەلی حوسێن لە قۆناغی یەكەم لە ریزی یانەی شورتە یاری دەكرد، بەڵام بە بڕیاری راهێنەری شورتە لە تیپەكە دوورخرایەوە.هةروةها يانةي زاخؤ طريَبةستي لةطةلَ ياريزاني يانةي شورتة ئةحمةد عةبدولئةمير و ياريزاني يانةي بةغداد موسةنا خاليد و ياريزان ئةمجةد رةحيم مؤركردووة.هەر لە یانەی زاخۆ چاوەڕوان دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوو بەفەرمی محەمەد حەمید گۆڵپارێزی یانەكە و یانەی زاخۆ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە رێكبەون بۆ ئەوەی محەمەد حەمید پەیوەندی بە یانەی شورتە بكات، تا ئێستا ئەم هەواڵە فەرمی نییە.هەردوو یانەی هەولێر و دهۆك تا ئێستا بەفەرمی گرێبەستیەكان مۆرنەكردووە.یانەی بەغداد بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی یانەی نەفتی جنوب ئەیاد سەدیر مۆركرد.یانەی قوە جویە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی شورتە عەلی حوسێن واحید مۆركرد.یانەی تەڵەبە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی شورتە محەمەد ناسر نومی مۆركرد.یانەی نەجەفە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی دهۆك محەمەد حەمەد مۆركرد كرد.یاریزان ئوسامە عەلی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی تەڵەبە هەڵوەشاندنەوە.يانةي كارةبا بةفةرمي طريَبةستي لةطةلَ ياريزاني يانةي شورتة مةرتةزا هةديب مؤركردووة.يانةي شورتة بةفةرمي طريَبةستي لةطةلَ ياريزاني قوة جوية ئةحمةد ئةياد مؤركرد.چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو یانەكان گرێبەست لەگەڵ یاریزانانی پیشەگەر مۆربكەن.رێبین رەمزی