یانەی بایرەن میونشنی ئەڵمانی لەم وەرزەی خولی بۆندیسلیگا، بە 11 بردنەوە و یەك بەرامبەر بوون لە لوتكەی ئەو خولەدا جێی گرتووە. هەروەها یانەی بایرەن میونشن لە خولی چامپیۆنزلیگیش بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە لوتكەی ریزبەندی گروپەكەی خۆیدایە. لەمبارەیەوە پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی بایرین میونشن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: من دەزانم هاندەرانی یانەكەمان جیا لە بردنەوە بە هیچ شتێكی دیكە رازی نابن، بۆیە راهێنەرایەتێكردن لە یانەیەكی وادا كارێكی زۆر ئەستەمە». وتیشی: «كاتێك من راهێنەری یانەی بەرشلۆنە بووم، بە هەمان شێوە بەردەوام لە ژێر گوشاردا بووم، بۆیە من لەگەڵ ئەو دۆخە ئەستەمەدا راهاتووم، ئەگەر لەو وەرزەدا براوەی سێ نازناو نەبین لە بۆندیس لیگا، جامی ئەلمانیا و چامپیۆنزلیگ، بەپێچەوانەوە ئەوا واتا هیچمان نەكردووە.