ئینگلیزەكان وێڵی دانماركییەكن

ئینگلیزەكان وێڵی دانماركییەكن
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان دووپاتیان كردەوە گەورە یانەكانی خولی ئینگلتەرا كۆشش دەكەن بۆ ئەوەی تواناكانی یاریزانی دانماركیی یانەی نۆردشیلاند ئیمری مۆر بەدەست بێنن. لەمبارەیەوە رۆژنامەی دەیلی ستار بڵاویكردۆتەوە ژمارەیەك یانەی گەورە لە نزیكەوە چاودێری ئەستێرەی دانماركی تەمەن 18 ساڵان ئیمری مۆر دەكەن بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی داهاتوو بۆندی لەگەڵ ئەنجام بدەن. هەروەها بەپێی راپۆرتەكە یانەكانی چێلسی و لیڤەرپول و مانچستەر یونایتد بە دوای ئەو یاریزانەوەن كە بە یەكێك لە یاریزانە سەرنجڕاكێشەكانی كیشوەری ئەوروپا دادەنرێت. هەروەها شارەزایان و دۆزەرەوانی تیپەكان سەیری یاریەكانی هەڵبژاردەی خوار 19ساڵانی دانمارك دەكەن كە لە بەرامبەر مالتا ئەنجامی دەدات .
Top