یاریزانێكی كورد چووە خولی ئێرانی

یاریزانێكی كورد چووە خولی ئێرانی
دوای تەوابوونی یارییەكانی خولی سویدی، بەشیوەیەكی فەرمی یاریزان رێبین سۆلاقا بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی (سیاە جامگان)ی ئێرانی كرد، كە لە خولی نایابی ئێران یاری دەكات و لە شاری مەشهدانە.
رێبین سۆلاقا لە دایكبووی شارۆچكەی عەنكاوە سەر بە پارێزگای هەولێرە و لە ریزی یانەی ئیف سی یۆنایتدی سویدی یاری دەكات و خولی سوید كۆتایی هاتووە بۆیە ئەم هەلەی قۆستەوە بەمەبەستی یاریكردن لە خولی ئێران تاوەكو بتوانێت لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاری بكات.
هەرچەندە بۆ چەند یارییەكی فەرمی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كراوە.
رێبین سۆلاقا تەمەن 24 ساڵ لە هێڵی بەرگری یاری دەكات.
رێبین رەمزی
Top