هەشت یانە لە جامی عێراق كشانەوە

هەشت یانە لە جامی عێراق كشانەوە
وا بڕیارە یارییەكانی جامی عێراق دەستپێبكات، بەڵام پێش ئەنجامدانی یارییەكانی قۆناغی 32، هەشت یانە بەفەرمی كشانەوەی خۆیان لەم پاڵەوانێتیە راگەیاندووە بە هۆكاری جیاواز.
هەریەكە لە یانەكانی (زاخۆ، تەڵەبە، شورتە، سەناعە، حەدود، كارەبا، نەفتی میسان، نەجەف) بەفەرمی كشانەوەی خۆیان لەم پاڵەوانێتیە راگەیاندووە لەبەر چەندین هۆكار وەكو خراپی باری دارایی و نەبوونی ژمارەی گونجاوی یاریزانان و ئەنجامدانی یارییەكان بەشێوازی خول بە دەرچوون بە یەك دۆران.
بە پێی بڕیاری یەكێتی تۆپی پێی عێراق، هەر یانەیەك لە یارییەكانی جامی عێراق ئامادە نەبێت ئەوە تەنیا یارییەكە بە دۆراو هەژمار دەكرێت و تووشی سزای دارایی نابێت و هەروەها خەرجی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاری یارییەكان لەسەر ئەستۆی تیپی خاوەن یاریگایە.
رێبین رەمزی
Top