ھەڵبژاردەی جۆدۆی ھەولێر دووەمی جودۆی پارێزگاکانی عێراق بوو

ھەڵبژاردەی جۆدۆی ھەولێر دووەمی جودۆی پارێزگاکانی عێراق بوو
کارزان کانەبی
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەکانی جۆدۆ لە شارەکانی باکوری عێراق و کوردستان وەکو بەرنامەی سالانەی خۆی بە ئامانجی زیاتر پێشخستنی ئاست و توانای یاریزانانی جۆدۆ لە باکوری عێراق، یەکێتی ناوەندی جۆدۆی عێراقی بە ھاوکاری لقی ھەولێری یەکێتیە لە ھۆلی داخراوی بنەسلاوە لە قەزای دەشتی ھەولێری سەر بە پارێزگای ھەولێر پاڵەوانێتی پارێزگاکانی باکوری عێراق بۆ ماوەی دوورۆژ بەبەشداری ھەریەک لە ھەڵبژاردەی کوڕانی شارەکانی (ھەولێر، دھۆک، سلێمانی،کەرکووک،دیالە) بەرێوەچوو لەھەریەک لە ئاستەکانی بەچکە شێران و تازە پێگەیشتوان و لاوان و پێشکەوتوان، لە پاڵەوانیتیەکەشدا یاریزانانی بەشداربوو توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە کێشە جیاجیاکان سەئەنجامیش ھەڵبژاردەی پارێزگای دیالەتوانی نازناوەکە بۆخۆی بباتەوە سەرکەوتوانیش لەلایەن بەرپرسانی ئامادەبوون خەڵاتی رێزلێنانیان بەسەر دابەشکرا.
١-ھەڵبژاردەی دیالە
٢-ھەڵبژاردەی ھەولێر
٣- ھەڵبژاردەی سلێمانی
Top