دھۆک بۆ شوێنی سائیر جەسام کوردێکی دیاری کرد

دھۆک بۆ شوێنی سائیر جەسام کوردێکی دیاری کرد
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم وەرزە کارگێڕانی یانەی وەرزشی دھۆک بەمەبەستی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لەم وەرزی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ سائیر جەسامی ڕاھێنەری بەناوبانگی عێراقی واژوو کرد بەئامانجی ئەوەی یانەی دھۆک بکاتە یەکێک لە یانە باشەکانی کۆمەلەکەی و بتوانێ بە یاریزانە کوردەکانی شارەکە ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنێت، بەڵام دوای ئەنجامدانی ھەشت یاری لە وەرزی ئەمساڵ تەیا چوار خاڵی کۆکردۆتەوە لە دواین ریزبەندی کۆمەلەکەی دێت و ٦یاری دۆڕاندوە و یەک یاری برۆدتەوە یەک یاریش براوە بووە ئەم ئەنجامەش بووە ھۆی دڵگرانی ھاندەرانی یانەکە بە ڕەزامەندی ھەردوولا دەستی لە مەشقی یانەکە کێشایەوە ، لە بارەی دەست لەکارکێشانەوەی سائیر جەسام و ھێنانی ڕاھێنەری تازەش محەمەد عەلی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک گوتی: ئێمە ئەم وەرزە بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵ کاپتن سائیر جەسام مۆرکرد بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە ، بەڵام لە کۆی ئەنجامدانی ھەشت یاری نەیتوانی ئەنجامی شایستە بۆ یانەکەمان بەدەست بھێنێت، بۆیە لە دوای شکستمان لەبەرامبەر زەوراش ئاستی تیپەکەمان ھەر باش نەبوو ، بۆیە ڕاھێنەری ناوبراو بەفەرمی دەست لە کارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی دەستەی کارگێڕی یانەکەمان کرد کە ئەو ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە ناتوانی بەھۆی گرفتە داراییەکانەوە نەبوونی ئەنجامی پێیوست بەردەوامی بداتە سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەی دھۆک ، دەستەی کارگێڕیش بەفەرمی دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەند کرد، لە بارەی ھێنانی ڕاھێنەری تازەش بۆ سەر پەرشتی کردنی تیپی خولی عێراقی عەلی گوتی" تاکو ئێستا بەفەرمی کەسێکمان دیاری نەکردوە چونکە خەڵک ھەیە بیکەینە ڕاھێنەری یانەکەمان ، بەدڵنیایشەوە ڕاھێنەری داھاتوو یانەی دھۆک کورد دەبێت، ئینجا ڕەنگە لە سنوری پارێزگای دھۆک بێت یاخود یەکێک لە ڕاھێنەرە بەتواناکانی ھەرێمی کوردستان دەکەینە ڕاھێنەری یانەی دھۆک ، بەڵام تاکو ئێستا دیاریمان نەکردوە کە سەد لەسەد کێ ئەو ئەرکە لە ئەستۆ دەگرێت، لەم بڕوایەشین دەتوانین ئاستی تیپی دھۆک بەرز بکەینەوە لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقی و ئومێدی زۆریشمان بە خۆمان ھەیە ، لە شوێنی ناوبراویش بە شێوەیەکی کاتی ئاشتی مستەفامان لە شوێنی ناوبراو دەست بەکار کردوە ، بەڵام ئەوە کۆتایی نییە و جارێک ماوە.
Top