یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یویفا یاریزانی ئەلمانی یانەی ئەرسناڵ مەسعود ئۆزیلی بە باشترین یاریزانی مانگ دەست نیشانكرد، چونكە ئەو یاریزانە بە هۆكاری سەركەوتنەكانی ئەو یانە لەندەنییە دەزانێت. ئۆزیل لەم وەرزە دا 9 گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە، بەمەش لە روانگەی داتاكانی یویفاوە ئەوا لە پلەی یەكەمدا دێت و هەریەكە لە سانتی كازۆریلا لە یانەی ئەرسنال، داگلاس كۆستا لە یانەی بایرەن میونشن، رافائێل لە یانەی مۆنشن گلادباخ و پیانیچ لە یانەی رۆما لە پلەكانی دواییدا دێن. ئۆزیل لەوەتەی پێوەندی بە ریزەكانی یانەی ئەرسناڵەوە كردووە، زیاتر لە هەموو یاریزانانی دیكەی خولی پریمەر لیگ گۆڵی دروست كردووە، بەشی داتاكانی یوفاش ئاماژە بەوە دەكات كە ئۆزیل تا ئێستا 23 گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە، هەر ئەوەش وایكرد یویفا نازناوی باشترین یاریزانی مانگی تشرینی یەكەم بۆ كیشوەری ئەوروپا بە ئۆزیل ببخەخشێت.