رامیریز: لەدوای یارییەكەی لیڤەرپول مۆرینهۆ قسەی لەگەڵ یاریزانەكان نەكرد

رامیریز: لەدوای یارییەكەی لیڤەرپول مۆرینهۆ قسەی لەگەڵ یاریزانەكان نەكرد
یاریزانی بەڕازیلی یانەی چێڵسی ئینگلیزی رامیریز هەڵسوكەوتی راهێنەری تیپەكەی جۆزی مۆرینهۆ ئاشكراكرد لەو كاتەی و لە یارییەكی گرنگدا لە خولی پریمەرلیگ رووبەڕووی لیڤەرپول بوویەوە و بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ دووچاری دۆڕاندن هاتن. لەمبارەیەوە رۆژنامەی ئەكسپریس لە زاری رامیریز بڵاویكردۆتەوە: دوابەدوای یاری لە بەرامبەر لیڤەرپول كە دووچاری شكست بووینەوە، بەڕێوەبەری هونەری تیپەكەمان جۆزی مۆرینهۆ بە هیچ شێوەیەك لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانان هیچ قسەیەكی بۆ یاریزانان نەكرد. رامیریز كە لە سەرەتای ئەو یارییەدا تاكە گۆڵی بلوزی تۆمار كرد، وتی: سەرەتا زۆر باش دەركەوتین، بەڵام لە گێمی دووەم هەلی زۆرمان بۆ رەخسا و نەمانتوانی سوودی لێ وەربگرین، لە بەرامبەردا تیپی ركابەر توانی سوود لە دەرفەتەكان وەربگرێت و گۆڵمان لێ تۆمار بكات. ناوبراو وتیشی: ئەستەمە لە یارییەكی وا گرنگدا بردنەوە بزر بكەیت. سەبارەت بە هۆكاری قسەنەكردنی مۆرینهۆ بۆ یاریزانان رامیریز ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بەڕێوەبەری هونەری تیپەكەمان كاتەكەی بەگونجاو نەزانی بۆ ئەوەی قسە بكات، بۆیە لە داهاتوو قسەی خۆی دەبێـت و بێگومان پێداچوونەوە بە پلان و شێوازی كاركردنی دەكات لەگەڵ یانەكەی.
Top