تیروپشكی جامی عێراق راكێشرا

تیروپشكی جامی عێراق راكێشرا
ئەمرۆ چوارشەممە لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی عێراق، لە شاری بەغداد تیروپشكی جامی عێراق راكێشرا، كە تیاییدا تیپە سەركەوتووەكانی پلە یەكی عێراق و پلە نایابی عێراق لە قۆناغی 32 رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، و شێوازی خولەكە بە دەرچوون لە یەك یاری بەرێوە دەچێت، لە قۆناغی 32 چوار یانەی كوردستانی سەركەوتوون ئەوەش هەریەكە لە یانەكانی ( هەولێر، دهۆك، زاخۆ، گارە) و یارییەكانی قۆناغی 32 لە رۆژانی (11-12/11/2015) ئەنجام دەدرێت.
خشتەی یارییەكانی قۆناغی 32 بەمشێوەیە:
كەرخ - هەولێر یاریگەی كەرخ
بەلەد - زاخۆ یاریگەی بەلەد
دیالی - گارە یاریگەی دیالی
دهۆك - كارەبا یاریگەی دهۆك
الحسین - مینا
زەورا - دفاع مدنی
نەفتی جنوب - تەڵەبە
سەماوە - قاسم
سەناعە - صحە
ئەمانە بەغداد - كوفە
قوە جویە - نەفتی میسان
جەیش - نەجەف
نەفتی ناوەڕاست - حدود
نەفت - شەهربان
سلیخ - كەربەلا
خەتوت - شورتە
جێگەی باسە لە رۆژانی 16،17/11/2015 یارییەكانی قۆناغی 16 بەم هەمان شێوازی یارییەكانی قۆناغی 32 ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top