پێنجشەممە و هەینی یارییەكانی خولی عێراق ئەنجام دەدرێت
لە كۆمەڵەی یەكەم یانەی دهۆك لە یاریگەی سەناعە دەبێتە میوانی یانەی زەورا یارییەكەش كاتژمێر 2:30ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
رۆژی هەینی لە شاری هەولێر كاتژمێر 4:30 خولەكی ئێوارە هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ رووبەرووی یەكتر دەبنەوە لە یارییەكی بەهێزی كۆمەڵەی دووەمی خولەكە، یارییەكە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری بەرێوە دەچێت، هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە پلەكانی سێیەم و چوارەم دێن بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ بەجیاوازی گۆڵ هەولێر لە پلەی سێیەمە.
خشتە و كاتی یارییەكان بەمشێوەیە:
یارییەكانی رۆژی پێنجشەممە كۆمەڵەی یەكەم
زەورا - دهۆك
سەماوە - تەڵەبە
كەرخ - نەفتی میسان
نەفتی جنوب - كارەبا
نەفتی ناوەڕاست - نەفت
یارییەكانی رۆژی هەینی كۆمەڵەی دووەم
هەولێر - زاخۆ
قوە جویە - حدود
كەربەلا - شورتە
بەغداد - نەجەف
مینا - سەناعە
جێگەی باسە گشت یارییەكان كاتژمێر 2:30 خولەك ئەنجام دەدرێت جگە لە یارییەكەی هەولێر و زاخۆ كاتژمێر 4:30 خولەك ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزیفۆتۆ: فەیسەل محەمەد عەرەب
