هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق ئۆردوگای مەشقی لە هەولێر دەكاتەوە
ئەم ئۆردوگا مەشقیە تا 17ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و دوو یاری دۆستانە لەگەڵ یانەی هەولێر ئەنجام دەدن.
لە پاش 17ی مانگە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق راستەوخۆ بەرەو وڵاتی ئیمارات بەرێدەكەوێت بۆ ئەنجامدانی دووەم ئۆردوگای مەشقی تا 30ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و چەند یارییەكی دۆستانە ئەنجام دەدات.
وا بڕیار بوو ئۆردوگا مەشقیەكە لە شاری بەسرە ئەنجام بدرێت، بەڵام لە دوا ساتەكان یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا ئۆردوگایەكە بێتە شاری هەولێر.
جێگەی باسە راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق عەبدولغەنی شەهد هەردوو یاریزانی یانەی هەولێر رێكار هاشم و محەمەد خالید جەفال بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كردووە.
رێبین رەمزی
