کەش و ھەوا یارییەکانی خولی عێراقی دواخست

کەش و ھەوا یارییەکانی خولی عێراقی دواخست
کارزان کانەبی
ھەرچەندە بڕیار بوو ئەمرۆ یەک شەممەو سبەی دووشەممە لە چەند یارییەگایەکی شارەکانی عێراقی ھەفتەی ھەشتەمی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراق لە نێوان یانەکانی بەشدار لە شارەکانی عێراقی ئەنجام بدرێت، ھەردوو یانەکانی دھۆک و ھەولێریش ڕووبەرووی یانەکانی زەورا زاخۆ دەبوونەوە ، بەڵام بە بڕیارێکی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی سەرجەم یارییەکانی بۆ رۆژانی پێنج شەممە و ھەینی دواخرا، لەم بارەشەوە یەکێـی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی ئەوەشی ئاشکرا کرد کەوا ئەوان ئامادەکاری ئەوەیان کردبوو بۆ ئەوەی جەولەیەکی تر لە یارییەکانی خولی نایابی عێراقی لە نێوان یانەکانی عێراق ئەنجام بدەن، بەڵام لە ھۆی نالەباری کەش و ھەوا و بارانی بەخور لە ھەندێک ناوچە و درووست بوونی لافاویش ئەم بڕیارەیان داوە، یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقیش لە شاری بەغداد لە بارەگای یەکێتیە کۆبووەوە بڕیاری دوا کەوا سەرجەم یارییەکانی ئەم ھەفتەیە دوابخرێت بۆ رۆژانی پێنج شەممە و ھەینی داھاتوو لە ھەمان یاریگاو لە ھەمان کاتی خۆی ، چونکە لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوو بارانێکی زۆر شارەکانی عێراقی گرتۆتەوە بەمەش کەش و ھەوای نالەبار بووە بۆیە یاریزانانی یانەکانیش لە رێگەی فرۆکەخانەکان ناتوانن گەشت بکەن و ئامادەبن بۆ یارییەکانیان، یاریگاش وەکو پێویست نییە چونکە ئاوێکی زۆری لێ کۆبۆتەوە بۆیە بە رەزامەندی ھەموو لایەک ئەم بڕیارە دراوە بڕیاریشە لەم ھەفتەیە یانەکان لە پشوو بن، لە کۆمەڵەی یەکەم یانەی زەورا لە پێشەنگی یانەکان دێت بە کۆکردنەوەی ١٧خاڵ و یانەی دھۆکیش بە کۆکردنەوەی تەنیا چوار خاڵ لە دواین پلەکانی ریزبەندی یانەکان دێت، لە کۆمەلەی دووەمیش یانەی مینای باشوری عێراق لە پێشەنگی یانەکان دێت بە کۆکردنەوەی ١٦خاڵ و ھەریەک لە یانەکانی ھەولێرو زاخۆش لە پلەکانی سێ یەم و چوارەم دێت بە کۆکردنەوەی ١٢خاڵ، بۆیە پێشبینیش دەکرێ لە ھەفتەی داھاتوو یانەکان زیاتر ئامادەکاری بکەن بە ئامانجی بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە لە ھەفتەی ھەشتەمی خولەکە.
Top