هەولێر میوانداری خولێكی ئاسیوی دەكات

هەولێر میوانداری خولێكی ئاسیوی دەكات
وا بڕیارە لە رۆژی 7/11/2015 لە شاری هەولێر خولێكی راهێنەرایەتی پلەی (A) ئاسیوی ئەنجام بدرێت بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا و یەكێتی تۆپی پێی عێراق.
لەم خولە وانەبێژی ئاسیوی نیهاد صۆقار بە رەگەز ئوردنی.
ئەم خولە ئەم راهێنەرانە بەشداری دەكات، كە خاوەن بروانامەی (B) ئاسیوین تا ئێستا بڕیار نەدراوە چەند راهێنەر دەتوانن بەشداری لەم خولە بكەن و چەندیان كوردن یاخود خەڵكی شاری هەولێرن.
جێگەی باسە لە ماوەی رابردوو چەندین خولی راهێنەرایەتی پلەی (C) و (B) ئەنجام دراوە.
رێبین رەمزی
Top