لە یارییەكەی هەردوو یانەی هەولێر و نەجەف لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی حەفتەمی خولی نایابی عێراق، كە لە یاریگەی نەجەف بەرێوەچوو، كە تیاییدا یانەی هەولێر توانی یارییەكە بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ بباتەوە.لەم یارییە راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق عەبدولغەنی شەهد ئامادەی یارییەكە بوو و بەفەرمی بانگهێشت نامەی ئاراستەی هەردوو یاریزانی یانەی هەولێر رێكار هاشم و محەمەد خالید جەفال كرد بۆ ئەوەی لە ریزی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی یاری بكەم بەمەبەستی بەشداری كردن لە ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاردەكە لە شاری بەسرە و وڵاتی ئیمارات و میسر بكەن.ئەمرۆ شەممە بەفەرمی هەردوو یاریزان پێداویستیەكانی خۆیان بۆ كارگێری هەڵبژاردەكە رەوانە كرد بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانی هەردوو یاریزان.رێكار هاشم لە دایكبووی ساڵی 1993ی شاری هەولێر و لە وەرزی ئەمساڵدا پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد و تەنیا لە سێ یاری وەكو یاریزانێكی سەرەكی یاریكردووە و یارییەك وەكو یاریزانێكی هاتە نێو یاریگا ئەمە هۆكار بوو بۆ سەلماندی بوونی خۆی.محەمەد خالید جفال لە دایكبووی 1996ی شەرگاتە و ماوەی دوو وەرزە لە ریزی یانەی هەولێر یاری دەكات و ئێستا گۆڵكاری یانەی هەولێرە بە تۆماركردنی 5 گۆڵ.رێبین رەمزی