لە خولی نایابی عێراقی ھەولێرو زاخۆ دوو یانەی بەھێزی عێراقین لە زەویدا
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ھەفتەی حەفتەمی خولەکە لە کۆمەلەی دووەم یانەی ھەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە شاری نەجەف ڕووبەرووی یانەی نەجەفی خاوەن یاریگا بووە، لەم یارییەشدا لەگەڵ دەستپێکی فیکەی ناوبژیوانی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ بەھیوای بەدەستێھنانی سێ خاڵی یارییەکە ھاتنە نێو یاریگا و یاریزانانی ھەردوو تیپیش لە ئامادەکاریەکی باشدابوون بۆ ئەم یارییە، لە خولەکی ٤ی یارییەکە سەعید موحسین یانەی نەجەفی بە گۆلێک پێشخست، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی ھەولێر کەوتنە خۆیان بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی یارییەکە ڕاست بکەنەوە، لە دوای تێپەربوونی ٢٥ خولەکی یارییەکە سائیر ئەحمەدی ڕاھێنەری ھەولێر نەدیم کریمی ھێناە دەرەوە لە شوێنی ئەو یاریزانی پیشەگەری ئێرانی میلادی ھێنایە نێو یاریگاو توانی جەلەوی یارییەکە بەتەواوی وەربگرێت و لە ھەموو لایەکەوە ھێرش بۆ سەر گۆڵی یانەی نەجەفی میوان دەستی پێکردو ھێرشەکانی ھەولێر بەردەوام بوو لەرێگەی ھەریەک لە یاریزانان محەمەد جەفال و باسل مستەفا لەم ناوەشدا لە خولەکی ٤٤ی یارییەکە دوای ئەوەی میلاد تۆپێکی دایە باسل مستەفا ئەویش بە شێوازێکی جوان گۆڵی یەکسان بوونەوەی تۆمارکرد، ئەم گێمەش بەم ئەنجامە ١-١گۆڵ بۆ ھەردوولا بە کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی یانەی وەرزشی ھەولێر بە تەواوی کۆنترۆلی یاریگایان کردو لە ھەموو لایەکەوە ھێرشیان دەبردە سەر گۆڵی تیپی نەجەف و کوڕە کوردانی ھەولێریش ئازایانە بەرگریان لە تۆری یانەکە دەکردو ھێرشی بەردەمیان بۆ سەر گۆڵی تیپی نەجەف و لە خولەکی ٧٠ی یارییەکە میلادی یاریزانی پیشەگەری ئێرانی لە دووری ٣٠مەتر توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەی ھەولێر تۆماربکات، لە دوای ئەم گۆڵەش ھێرشەکانی کوڕانی قەڵا بەردەوام بوو بۆ سەر تیپی میواندار و لە ھەموو لایەکەوە ھێرشیان دەبردە سەر گۆڵی نەجەفی خاوەن ھاندەران و یاریگا، ٨٤ی یارییەکە باسل مستەفا گۆڵی دووەم و سێ یەمی یانەکەی تۆمارکردو بەم ئەنجامەش یارییەکە بەسوودی یانەی وەرزشی ھەولێربە کۆتایی ھات بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ، لە شاری زاخۆش بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ھاندەرانی وەرزشی ھەردوو یانەی زاخۆ و جەوییە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا کوڕانی زاخۆی دەلال توانیان ئاستێکی بەرز لەبەرامبەر یاریزانانی یانەی جەوییەی پایتەختی ئێراق پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە سوودی خۆیان بە کۆتایی ھاێنا بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ ھەردوو گۆڵەکەش لەرێگەی یاریزان ئەمیر سەباح تۆمارکرا لە خولەکانی ٢٥و ٤٧ی یارییەکە وسێ خاڵی گرنگی لە یانەی جەوییە وەرگرت.
مینا-شورتە(١-٠)گۆڵ
بەغداد-سناعە(١-٠)گۆڵ
حدود-کەربەلا(٠-٠)گۆڵ
١-مینا١٦خاڵ
٢-جەوییە١٢خاڵ
٣-ھەولێر١٢خاڵ
٤-زاخۆ١٢خاڵ
