یانەی دهۆك هەوڵی دەربازبوون لە قەیرانەكەی دەدات

یانەی دهۆك هەوڵی دەربازبوون لە قەیرانەكەی دەدات
دوای ئەوەی یانەی دهۆك لە نێو یاریگەی خۆی تووشی دۆرانێكی قورس هات بەرانبەر یانەی نەفتی ناوەڕاست بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ و ئێستا لە ریزبەندی كۆتایی خولی نایابی عێراق كۆمەڵەی یەكەم دێت لە كۆی حەفت یاری لە پێنچ یاری تووشی دۆران هاتووە، وا بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە دەستەی كارگێری یانەكە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام بدات بەمەبەستی چارەسەركردنی باروودۆخی تیپەكە، كۆبوونەوەكەی یانەی دهۆك چەند تەوەریك لەخۆ دەگرێت، تەوەری سەرەكی تایبەت دەبێت بە راهێنەری یانەكە پاشان تەوەری دووەم تایبەت دەبێت لەسەر یاریزانە پیشەگەرەكان رەنگە لەم كۆبوونەوە چەند یاریزانێك لە تیپەكە دووربخەنەوە.
رێبین رەمزی
Top