هەولێر یاریزانێكی دوورخستەوە

هەولێر یاریزانێكی دوورخستەوە
لەسەر راسپاردەی دەستەی راهێنەرانی تیپەكە، بەفەرمی یانەی هەولێر دەستبەرداری یاریزانی پیشەگەری كوتی دیڤوار ئەلێكس ئاگۆی بوو.
یاریزانی ناوبراو لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و لە دایكیبووی ساڵی 1987ە و لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد.
هەرچەندە قۆناغی یەكەم سێ یاری ماوە، بەڵام دەستەی راهێنەرانی یانەی هەولێر تەئكیدی لەوە كردووە، كە لەم سێ یارییە هیچ سوودێك لەم یاریزانە هێرشبەرە وەرناگرێت و رەنگە لە یارییەكانیش بەشداری پێنەكات.
جێگەی باسە یانەی هەولێر لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵ 4 یاریزانی پیشەگەر مۆركرد، كە دوو یاریزانی سووری بوون و یەكێك ئێرانی ئەوەی تر ئەلێكس ئاگۆی بوو.
رێبین رەمزی
Top