لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانی یاریزانی مایسترۆی هێلی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر یونایتد ئەندیر هیرێرا روونیكردەوە كێبركێی بەهێزی یاریزانان لەسەر شوێنی یاریكردنی لەیانەكە بۆتە هۆكاری درەوشانەوەی لەگەڵ تیپەكە. لەمباریەوە ڕۆژنامەی دەیلی ستار لەزاری هیرێرا ئاماژەی بۆئەوەكردوە كێبركێ و ركابەری زۆر هەیە لەنێو یاریزانانی تیپەكە ئەمەش بۆتە هۆی درەوشانەوەم و خۆسەلماندنم لەم شوێنەی یاریكردن. هیرێرا لەهێلی ناوەڕاست یاری دەكات كە ژمارەیەك ئەستێرە لەخۆوە دەگرێت لەوانە مایكل كاریك، باستیان شڤانشتایگر، مۆرگان شنایدر. هەروەها هیرێرا وتی: من سوودی زۆرم بینیوە لەم كێبركێە ئەمە بەلای منەوە زۆر باشە بۆ من و یانەكە، بۆیە لەو بڕوایەدام كاتێ لەگەڵ ئەو یاریزانانە ناودارانە یاری دەكەم ئەوا بەشێوەیەكی زۆر سودیان لێ دەبینم و فاكتەرێكی گرنگە بۆمن. لەبەشیكی تری قسەكانیدا ئەو یاریزانەی یانەی مانچستەر یونایتد جەختیكردەوە من و مۆرگان شنایدرلین سودی زۆر لەشارەزایی یاریزانە گەورە و بەتواناكانی وەك شڤاینی و كاریك وەردەگرین ئەمەش هەنگاوێكی دڵخۆشكەرە بۆ ئێمە و باش لێی تێدەگەین.