دەستەی یەكگرتووی یانە وەرزشیەكانی ئیسپانیا دوایین كاتی فەرمیان بۆ یاری كلاسیكۆی نێوان ریال مەدرید و بەرشلۆنە یەكلاكردەوە لەمیانی گەری دوانزەمی لالیگا. لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردۆتەوە هەروەك لەپێشووداپێشبینی دەكرا بڕیاڕدرا لە 21 تشرینی دووەم ئەم یاریە ئەنجام بدرێت لەكاتژمێر 6:15 خولەك بەكاتی ئیسپانیا، 8.15ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان. ڕۆژنامەی ناوبراو ئاماژەشی بۆئەوەكردوە یاریەكە لەیاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ بەرێوەدەچێت و دیاریكردنی ئەم كاتە بە رێكەوتن بووە لەگەڵ ئەو تۆرە تەلەفزیۆنیانەی مافی بڵاوكردنەوەی یاریەكەیان هەیە لەسەرتاپای وڵاتانی جیهان. پێویستە بوترێت گەری 12ی لالیگا لەڕۆژی 21 دەست پێ دەكات و لەڕۆژی 23ی تشرینی دووەم دواین یاری ئەم گەرە ئەنجام دەدرێت. یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا لەهەموو جیهانەوە هاندەرانی وەرزشی بەپەرۆشەو چاوەڕێی بەرێوەچوونی ئەم یاریەن.